كازمی گه‌یشته‌ هه‌ولێر

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته‌ شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئه‌نجامدانی زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێم و هه‌روه‌ها به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی یادكردنه‌وه‌و ئاهه‌نگێڕانی خه‌بات بۆ ئازادی و دیموكراسی له‌عێراق و پێنجه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌رۆك جه‌لال تاڵه‌بانی.

له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی به‌ فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.

 بڕیاره‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم و مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم كۆببێته‌وه‌و تیایدا تاوتوێی په‌یوه‌ندی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی بكه‌ن له‌باره‌ی گرنگی به‌هێزكردنی لێكتێگه‌یشتنه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای دیالۆگی بونیاتنه‌ر.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار