به‌هۆی سیاسه‌تی توركیاوه‌ 182 كارگه‌ له‌باكووری كوردستان داده‌خرێن

2 ساڵ لەمەوپێش



له‌باكوری كوردستان به‌هۆی قه‌یرانی ئابورییه‌وه‌ له‌ هه‌شت مانگدا 182 كارگه‌ی تۆمار كراو داده‌خرێن.

به‌هۆی قه‌یرانی ئابورییه‌ 182 كارگه‌ له‌ باكوری كوردستان داده‌خرێن و سه‌رۆكی پیشه‌وه‌رانیش ده‌ڵێت، له‌ هه‌شت مانگه‌دا زیاترین كارگه‌ له‌ توركیا داخراون.

موحه‌ڕه‌م ته‌كین، سه‌رۆكی ژوری پیشه‌وه‌رانی پارێزگای جۆله‌مێرگ له‌ باكوری كوردستان به‌ ئاژانسی مێزۆپۆتامیا-ی راگه‌یاندوه‌، به‌هۆی قه‌یرانی ئابورییه‌وه‌ ته‌نها له‌ هه‌شت مانگدا 182 كارگه‌ی تۆمار كراو له‌ پارێزگاكه‌ داخراون.
ته‌كین رایگه‌یاندوه‌، سیاسه‌تی ئابوریی ده‌سه‌ڵاتی توركیا و دروستبونی هه‌ڵاوسان هۆكاری سه‌ره‌كیی داخستنی ئه‌و كارگه‌ بچوكانی پارێزگای جۆله‌مێرگ بووه‌.

به‌ وته‌ی ته‌كین پارێزگای جۆله‌مێرگ له‌ باكوری كوردستان به‌ یه‌كێك له‌ده‌وڵه‌مه‌ندترین پارێزگای توركیا ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام قه‌یرانی ئابوریی ته‌نگی به‌ پیشه‌سازیی پارێزگاكه‌ هه‌ڵچنیوه‌و ده‌یان كارگه‌ داخراون، چونكه‌ 90%ی خاوه‌نی ئه‌و كارگانه‌ ناتوانن به‌هۆی هه‌ڵاوسانی ئابورییه‌وه‌ ئه‌و قه‌رزانه‌ بده‌نه‌وه‌ كه‌ بۆ دامه‌زراندانی گاركه‌كانیان له‌ بانكه‌كان وه‌ریانگرتوه‌.
سه‌رۆكی ژوری پیشه‌وه‌رانی پارێزگای جۆله‌مێرگ جه‌ختی له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌، له‌ لایه‌ك حكومه‌ت و سوپای توركیا له‌ساڵی 2016 قه‌ده‌غه‌ی له‌سه‌ر زۆربه‌ی دارستان و چیاكانی باكوری كوردستان دروستكردوه‌ كه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی جوتیاران و خاوه‌ن ئاژه‌ڵه‌كانه‌ و له‌ لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ به‌هۆی سیاسه‌تی خراپی ئابوریی زۆربه‌ی كارگه‌كان داده‌خرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار