ژنه‌ گه‌ریلایه‌ک ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌درۆده‌خاته‌وه‌: من زیندووم

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

به‌پێی هه‌واڵێکی ئاژانسی فورات دوای ئەوەی دەوڵەتی تورکیا بانگەشەی ئەوەی كرد، كە گوایە ژنە گەریلای هەپەگە “زۆزان تۆلان” له‌چالاكییە گیانبازییەكەی ٢٦ی ئەیلول بۆ سەر بنكەی پۆلیسی تەجە لە ناوچەی مەزیتلی لە مێرسین لەلایەن گەریلای هەپەگە زۆزان تۆلانەوە ئەنجام دراوە زۆزان ئەو بانگەشەیە بە درۆ دەخاتەوە و دەڵێت: من لەسەر كار و ئەركی خۆمم، ڕژێمی فاشیستیی ئاكەپە – مەهەپە دەرفەتی تێكۆشانی دیموكراتیكیان نەهێشتووەتەوە، بۆیە چوومەتە سەر چیاكان.


زۆزان تۆلان لە سەرەتایی لێدوانەكەی بۆ ئاژانسەكە دەڵێت: سڵاو لە چالاكیی هەڤاڵان شەهید سارا و شەهید ڕوكەن دەكەم، كە لە مەزیتلیی سەر بە مێرسین ئەنجامیاندا، لە كەسایەتیی ئەو هەڤاڵە فیدایانەماندا بە ڕێزەوە یادی هەموو شەهیدان دەكەمەوە، ئێمە گەریلاكانی یەژاستار و هەپەگە دەبینە درێژە پێدەری ئەو ڕۆحە مەزنەی چالاكییە گیانبازییەكە.

زۆزان دەشڵێت: من كاتێك، كە كاری ڕۆژنامەوانیم دەكرد دەستگیركرام، ئەوە ڕاستە، لەگەڵ ئەوەشدا تاوانەكان و كردەوەكانی ڕژێمی فاشیستیی ئاكەپە – مەهەپە ڕێگەی نەدا لە كوردستان و توركیا ڕاستییەكان بە خەڵك بوترێت و تێكۆشانێكی دیموكراتیك – یاسایی ئەنجام بدرێت، لەبەر ئەو ڕاستییەش زۆرێك لە گەنجانی كورد ڕوویان لە چیاكان كردووە بۆ ئەوەی لێپرسینەوە لەو ڕژێمە فاشیستە بكەن و تا ئێستاش هەر دێن بۆ سەر شاخ و چیاكان، منیش یەكێك لەوانم”.

ئەو ژنە گەریلایە، هێمای بۆ ئەوەشكرد، ڕێكخستنەكەمان پێشتر ڕاگەیاندراوی پێویستی بڵاوكردووەتەوە، من لەسەر كار و ئەركی خۆمم، لێپرسینەوە لە ڕژێمی فاشیستی ئاكەپە – مەهەپە، وەك هەموو گەریلایەكی كورد ئەركی سەرەكیی منیشە، منیش بە ڕاپەڕاندنی ئەو ئەركە هەڵدەستم.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار