مەسعوود بارزانی و مستەفا کازمی جەخت لە پشتبەستن بە دیالۆگ دەکەنەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی عێراق
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
مەسعوود بارزانی، سەرۆکی پارتی، پێشوازیی لە مستەفا كازمی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كرد و بهگوێرهی ڕاگهیهندراوێک گفتوگۆیان لهبارهی بارودۆخی سیاسی عێراقهوه کردووه.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی ئەمڕۆ دووشەممە 3-10-2022 سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆ بوونەوە و جەختیان لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەكان بە شێوازی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتن کردەوە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان.
لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لە بایەخی پشتبەستنی لایەنەكان بە شێوازی دیالۆگ و لەیەكتێگەیشتنی نێوانیان كرایەوە.
لە دیدارەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، "لە بەشێكی تری ئەو كۆبوونەوەیەدا تەحەددیاتی ئەمنی و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوان هەولێر و بەغدا بە تایبەتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و دەستەبەر كردنی سەقامگیری تاوتوێ كرا".