بەرگری شارستانی لە هەوڵی دەرهێنانی تەرمی دایک و منداڵەکەدان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق ڕایگەیاند شوێنی ئەو دایک و منداڵە دەستنیشانکرا کە هەفتەی ڕابردوو کەوتبوونە ژێر باڵەخانە ڕوخاوەکەی ناوچەی کەڕادە لە بە‌غداد.

لەو بارەیەوە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند لە ئێستادا بە دەست سەرقاڵی هەڵدانەوەی ئەو شوێنە ڕوخاوەن کە پێشبینی دەکرێت ژنێک و منداڵێکی تێدا بێت .

ئەمەش لە کاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 30ى ئەیلوولى 2022 باڵەخانەى تاقیگەى نیشتمانى لە کەڕادەی بەغدا داڕما و بەهۆیەوە 15 کەس کەوتنە ژێر دارووبەردى باڵەخانەکە و 13 کەسیان رزگارکران و 2ى تشرینى یەکەم تەرمى پاسەوانى باڵەخانەکە دەرهێندرایەوە.

بە گوتەی راگەیاندنى بەرگریی شارستانیى عێراق، "بەو ژن و منداڵەوە، سێ کەس لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە."

جێی ئاماژەیە باوکی منداڵەکە باسی لەوە کردبوو کە خێزانەکەی بۆ چارەسەری کیمیای سەردانی ئەو تاقیگەیەیان کردووە و ئەو ڕۆژە  بۆ چەند چرکەیەک چۆتە دەرەوە بۆ کڕینی خواردن بۆیان ،بەڵام کاتێک گەڕاوەتەوە بینیوێتی باڵەخانەکە ڕوخاوە بەسەرهاوسەرو منداڵەکەیدا

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار