ئێوارەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی رەوشی عێراق تاوتوێ دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وابڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 4 تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کۆببێتەوە و رەوشی عێراق تاوتوێ بکات.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردبوویەوە کە کاتژمێر پێنجی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بە کاتی بەغدا، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کۆدەبێتەوە.

راشیگەیاندبوو کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، رەوشی عێراق تاوتوێ دەکرێت.

ئاماژەی بەوەیشدابوو کە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، جێنین ھێنیس پلاسخارت بەشداری لە کۆبوونەوەکەدا دەکات و کورتەیەک سەبارەت بە رەوشی ئێستای عێراق پێشکەش دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار