جێنین پلاسخارت: دۆخی عێراق هەستیارە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ سێشەممە ٤ ی تشرینی یەکەمی٢٠٢٢، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە ئامادەبوونی شاندی عێراق کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی ڕەوشی عێراق ئەنجام دا و تێیدا جێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق راپۆرتی وەرزیی لەبارەی دۆخی عێراق پێشکەشی ئەنجومەنەکە کرد.

نێردەی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان  لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر بارودۆجی سیاسی عێراق و هەرێم ڕایگەیاند،"داوامان لە سەرکردەکانی عێراق کرد تا ناکۆکییەکانیان تێپەڕێنن".

هەروەها ڕایگەیاند  "تاوەکو ئێستا لایەنە کوردییەکان لەسەر بەربژێری سەرۆککۆمار رێکنەکەوتوو".

ئاماژەی بەوەشدا، ناکۆکی نێوان شیعە و شیعە هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدۆزراوەتەوە.

 پلاسخارت باسی لە دوایین خۆپێشاندانەکانی عێراق کرد کە تێیدا ژمارەیەک هاووڵاتی کوژران و برینداربوون و گوتی، ئەوە مایەی "نیگەرانی جیدیمانە.

باسی لەوەش کرد، "دەبێت هەوڵەکان بخرێنەگەڕ بۆ چارەسەرکردنی ئەو دۆخەی لە ماوەی دوو دەیەی رابردوودا هەبووە بە مەبەستی نەهێشتی کێشەکان."

جێنین پلاسخارت پێیوایە، دۆخی عێراق "هەستیارە" و داوای گۆڕانکاری لە بارودۆخی عێراقدا دەکات.

جێگەی باسە نوێنەری شاندی عێراق ڕایگەیاند: “ئێران و تورکیا سەروەریی عێراق پێشێل دەکەن، ئێران بە درۆن هێرش دەکاتە سەر هەرێمی کوردستان، نابێت عێراق بە پاساوی تیرۆر بکرێتە ناوچەی ململانێ.”

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار