بڕینی ئینتەرنێت لە ئێران فڕۆشی کاڵاکان 87% دادەبەزێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەهۆی بڕینی ئینتەرنێت ، فرۆشی فڕۆشگا ئۆنلاینەکانی ئێران بە رێژەی 87% کەم دەکات و پێشبینی دەکرێت 400 هەزار کار و پیشە بەهۆی بڕینی ئینتەرنێت لە لایە حکومەتەوە لەناوبچێت.

پێگەی پادرۆ بۆ کار و بازرگانیی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین لە ئێران بڵاوی کردەوە بەهۆی ئەوەی حکومەت لە ئێران وەک هەنگاوێک بۆ کۆنتڕۆڵی خۆپیشاندانەکان ئینتەرنێت دەبڕێت و لە هەندێک حاڵەتیشدا فیلتەری دەکات هەر فرۆشگایەکی ئۆنلاین لە یەک هەفتەدا (50) ملیۆن تمەن کە دەکاتە نزیکەی (150) دۆلار زیانی بەرکەوتوە.

ئەو پێگەیە ئاماژەی بەوە کردوە لە تەنها لە دو هەفتەدا هەر فرۆشگایەکی ئۆنلاین لانیکەم 300 دۆالار زیانی بەرکەوتوە و ئەگەر حکومەت بەردەوام بێت لە بڕینی ئینتەرنێت ئەوا 400 کار و پیشە کە بە ئینتەرنێتەوە بەستراونەتەوە شکست دەهێنن.

ئەنجومەنی بازرگانیی ئەلیکترۆنیک لە ئێران ئاشکری کردوە سەردانی فرۆشگا ئۆنلاینەکان 97% کەمی کردوە و فرۆشیشیان لە 15 رۆژدا 87% بەراورد بە رابردو کەمی کردوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار