هەواڵگریی ئەمریکا پشتیوانیی خۆی بۆ خۆپیشاندەرانی ئێران دەردەبڕێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەواڵگریی ئەمریکا رایگەیاند لێکۆلێنەوەکانی واشنتۆن دەریخستوە خۆپیشاندەرانی ئێران یەکڕیزیی و یەکگرتی خۆیان پاراستوە، بۆیە پێویستە هاوکارییان بکرێت.
ویلیام برێنز، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا بە تەلەفیزیۆنی (سی بی ئێس)ی وڵاتەکەی راگەیاند؛ خەڵکی ئێران بێزارن لە سەرکوتی سیاسی و توندوتیژییەکانی هێزە ئەمنییەکانیشی بە دڕندانە ناو بردوە.
ئەو بەرپرسەی ئەمریکا وتویەتی: واشنتۆن گەیشتوەتە ئەو بڕوایەی کە پشتیوانیی لە خەڵک و خۆپیشاندەرانی ئێران بکات لە پێناو ئازادیدا بۆیە لە هەنگاوی داهاتودا کار دەکات بۆ دابینکردی ئینتەرنێتی ئازاد و بە بێ سانسۆر بۆ دانیشتوانی وڵاتەکە.
برێنز جەختی لەوە کردوەتەوە کە ئەمریکا زۆر نیگەرانە لە توندوتیژییەکانی دەسەڵاتی ئێران بە رامبەر خۆپیشاندەران و لە چوارچێوەی رێگریی لەو دەسەڵاتەشدا هاوكاریی و پشتیوانیی لە خۆپیشاندەران دەکرێت لە هەر رێگەیەکەوە کە واشنتۆن بە گونجاوی بزانێت.