تورکیا لەسەر تکەی گۆشت بانگهێشتی باڵیۆزی سوید دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە بیانوی بێڕێزیی بە سەرۆک کۆماری تورکیا لە بەرنامەیەکی تەلەفیزیۆنیی وڵاتی سوید باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە ئەنکەرە بانگهێشت دەکرێت.

ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی تورکیا بڵاوی کردوەتەوە؛ رۆژی چوارشەممە باڵیۆزی سوید لە ئەنکەرە لە لایەن وەزارەتی دەرەوە بانگهێشت کراوە و هۆشداریی توندی پێدراوە لەوەی کە لە تەلەفیزیۆنی رەسمی سوید بێڕێزیی بە سەرۆک کۆماری تورکیا کراوە.

ئەنادۆڵ ئاماژەی بەوە کردوە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا هۆشداریی توندی داوەتە باڵیۆزی سوید کە تەلەفیزیۆنی وڵاتە بە شێویەکی بێشەرمانە بێڕێزیی بە ئەردۆ‌غان کردوە و ئەوەش قبوڵکراو نابێت.

دوای ئەوەی بەشی تەنزی هەواڵەکانی سوید (Svenska nyhet) لە تەلەفیزیۆنی فەرمی وڵاتەکە (SVT) هەواڵێکی بڵاو کردەوە کە رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا هاوشێوەی خواردنی تکەی گۆشت گرنگی بە هیچ شتێکی دیکە نادات، باڵیۆزی سوید بە بیانوی بێڕێزیی بە سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئەنکەرە بانگهێشت کرا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار