بۆ یه‌كه‌مجار كارگه‌ی دۆشاوی ته‌ماته له‌دهۆك ده‌كه‌وێته‌كار
2 ساڵ لەمەوپێش
عه‌مار عه‌زیز
كارگه‌ی چه‌م بۆ به‌رهه‌م هێنانی ئاوی ته‌ماته و موره‌با له سنوری قه‌زای سێمێل دروستكراوه، له‌قوناغی یه‌كه‌م رۆژانه100تۆن ته‌ماته وه‌رده‌گریت، هه‌روه‌ها رێژه‌یه‌كی زۆر له‌ترێ و سێف بۆ دروستكردنی موره‌با وه‌رده‌گرێت.
هێرش ڕه‌شید، پارێزه‌ری كارگه‌ی چه‌م به هاوڵاتی ی وت: كارگه‌كه‌مان له‌سه‌ر روبه‌ری 25دۆنه‌م زه‌وی دروستكراوه، 5ملیۆن دۆلار خه‌رجی بووه‌و زیاتر له150كرێكار له‌كارگه‌كه‌دا ئیش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سه‌دان جوتیاری سنوری پارێزگای دهۆك لێی سوود مه‌ند ده‌بن"
هێرش ره‌شید وتیشی" پرۆژه‌كه له‌قۆناغی كۆتایی دایه و به‌منـزیكانه ده‌ست به وه‌رگرتنی به‌رهه‌می جوتیاره‌كان ده‌كه‌ین و كارگه‌كه به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته كار، به‌دڵنیایه‌وه ده‌توانین رێژه‌یه‌كی زۆر له ئاوی ته‌ماته و موره‌با بۆ دهۆك و ته‌وای هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ین.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ئامانجی سه‌ره‌كیمان پشتگیری و هاوكاری جوتیاره‌كانه هه‌روه‌ها گرنگیدانه به به‌رهه‌می خۆماڵی ".