توركیا داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندیی له‌ 22 په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ ده‌كات 

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سه‌رۆك كۆماری توركیا داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی پارێزبه‌ندیی 34 په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مان ده‌كات كه‌ زۆرینه‌یان په‌رله‌مانتاری هه‌ده‌په‌ن.

ئاژانسی مێزۆپۆتامیا بڵاویكرده‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌ توركیا 65 دۆسیه‌ی بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی پارێزبه‌ندی له‌ 34 په‌رله‌مانتاری ، راده‌ستی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ ده‌كات. 

به‌پێی زانیارییه‌كان له‌ 34 په‌رله‌مانتارای كه‌ داوا كراوه‌ پارێزبه‌ندیان لێبسه‌ندرێته‌وه‌ 22 كه‌سیان په‌رله‌مانتاری پاریی یه‌كێتی دیموكراتی هه‌ده‌په‌-ن.

جگه‌ له‌و 22 په‌رله‌مانتاره‌ی توركیاش داوای لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی پارێزبه‌ندی له‌ كه‌مال كلیچدارئۆغڵو-ی سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری جه‌هه‌په‌ كراوه‌ كه‌ سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆنه‌ له‌ توركیا.

له‌ ئێستادا سه‌دان دۆسیه‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندنی له‌ دژی په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په‌ راده‌ستی په‌رله‌مانی توركیا كراون كه‌ هیچیان یه‌كلایی نه‌بونه‌ته‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار