16 ژنی کۆچبەر لە بەلەمێکدا خنکان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی نوقمبونی بەلەمێک لە ئاوەکانی نێوان تورکیا و یۆنان، 16 ژن گیانیان لەدەستدا و 15 کەسیش بێسەروشوێنن، یۆنانیش دەڵێت بەهۆی ناکۆکییەکانی نێوان ئەنکەرە و ئەسینا فریاگوزاریی بۆ کۆچبەران روبەڕوی کێشە بوەتەوە.
پۆلیسی یۆنان رایگەیاندوە؛ لە نزیک دورگەی میتیلی لە نزیک سنوری ئاوەکانی تورکیا بەلەمێک بە 40 کۆچبەرەوە نوقمبوە کە تەنها نۆ کەسیان رزگار کراون.
پۆلیسی یۆنان رونی کردوەتەوە لە کۆی ئەو ژمارە لە کۆچبەرە، چارەنوسی 15 کۆچبەریان نادیارە و 16 ژنیش خنکاون.
وەزیری کۆچبەران لە یۆنان بە رۆژنامەی (گاردیەن)ی بەریتانیای راگەیاندوە؛ بەهۆی ئەو هەلومەرجەی تورکیا بەسەر ئاسمان و ناوچەکانی نێوان دوو وڵاتەکەدا لە نزیک دورگەکانی ئیجە سەپاندویەتی ، ناتوانرێت بە ئاسانی کۆچبەران لە روداوی هاوشێوەدا رزگار بکرێن وچارەنوسی بێسەروشوێنەکانیش دیاریی بکرێت.