فەرمانی دەستگیرکردن بۆدوو بەرپرسی باڵای عێراق دەردەچێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند بەهۆی تێوەگلان لە گەندەڵی و بەهەدەر دانی پارەوسامانی دەوڵەت فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دوو بەرپرسی باڵای عێراق دەرکردووە

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە دادگای تاوانی کەرخ تایبەتمەند لە دۆسیەكانی دەستپاكی،  سزای زیندانیكردنی بۆ بەڕێوەبەری گشتی، لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان لە وەزارەتی بەرگری و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەکانی بابل دەرکردوە.

دەستەی دەسپاکی عێراق ڕاشیگەیاند، دادگای کەرخ سزای شەشساڵ زیندانی بەسەر بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامە لە وەزارەتی بەرگری پێشوو دەرکردوە بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیانی بە پارەی گشتی گەیاندووە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دادگاکە سزای زیندانیكردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ بەسەر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی شاره‌وانییه‌كانی بابل بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ سه‌پاندوە، به‌هۆی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی لە گرێبەستەکانی کڕین ئەنجامی داوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار