دوای چوار ساڵ تورکیا باڵیۆزێک رەوانەی ئیسرائیل دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

تورکیا بڕیاریدا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تەلئەبیب و ئەنکەرە، باڵیۆزەکەی رەوانەی ئیسرائیل بکات.

تەلەفیزیۆنی (تی ئار تی) تورکیا بڵاوی کردەوە؛ لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تەلئەبیب و ئەنکەرە باڵیۆزی وڵاتەکە رەوانەی ئیسرائیل دەکرێت و بە پێچەوانەشەوە باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە تورکیا جێگیر دەکرێت.

تی ئار تی ئاماژەی بەوەدا کە شاکر ئۆزجان تورنولار لە لایەن تورکیاوە دەبێتە ئەرکدار و باڵیۆزی وڵاتەکە لە ئیسرائیل و لە تەلئەبیبی پایتەختی ئەو وڵاتەکە دەستبەکار دەبێت.

پێشتر لە ساڵی 2018 بەهۆی کوژرانی 60 فەڵەستینی ، لە خۆپیشاندانەکانی دژی کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە کەرتی غەزە، تورکیا و ئیسرائیل باڵیۆزەکانی یەکتریان لە وڵاتەکانیان دەرکرد و لەو کاتەوە تورکیا هیچ باڵیۆزێکی لە تەلئەبیب جێگیر نەکردبو.

نزیکەی 10 ساڵە هەندێکجار ناکۆکیی لە نێوان تەلئەبیب و ئەنکەرە دروست دەبێت بەڵام ئاڵوگۆڕی بازرگانیی ئەو وڵاتە لە سەردەمی کێشەکانیشیاندا گەیشتوەتە نزیکەی 11 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا و نزیکەی هەزار کۆمپانیای ئیسرائیل لە تورکیا کار دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار