مستەفا کازمی: هێڵی کارەبای عێراق لەگەڵ سعوودیە و کەنداو دەبەسترێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند لە پلاندایە دوای تەواوبوونی بەستنەوەی کارەبای عێراق لەگەڵ ئوردن، هێڵی کارەبای عێراق لەگەڵ سعوودیە و کەنداو ببەستینەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی و سەرۆکوەزیرانی ئوردن، بیشر ھانی خەساونە بەردی بناغەی جێبەجێکردنی پڕۆژەی بەستنەوەی کارەبایی نێوان ھەردوو وڵاتیان دانا.

هەر لەم بارەیەوە کازمی لە هەژماری خۆی لە تویتەر نوسیوییەتی" کارمان لەسەر ستراتیژییەکی گشتگیر لە بواری کارەبادا کرد و چەندین پرۆژەمان لەو بوارەدا تەواوکرد".

هەروەها سەرۆکوەزیرانی عێراق سەبارەت بە هەنگاوی داهاتووی عێراق لە دوای بەستنەوەی هێڵی کارەبای وڵاتەکە لەگەڵ ئوردن، رایگەیاند، بەستنەوەی هێڵی کارەبای وڵاتەکەی لەگەڵ ئوردن لە مانگی حوزەیرانی داهاتوود تەواو دەبێت و دوای تەواوبوونیشی، هێڵی کارەبای عێراق لەگەڵ سعوودیە و کەنداو دەبەسترێتەوە.

ڕاشیگەیاند، بەردەوامن لە کارکردن بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لە وزەی جێگرەوە و خاوێن و دەرهێنانی غاز لەپێناو سەقامگیریی لە وزەی کارەبا لە عێراقدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار