ئێران.. مامۆستایان داوای ئازادکردنی خوێندکارە گیراوەکان دەکەن

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی پارێزگای سنە هۆشداری دەدەنە حکومەت لەبارەی سەرکوتکردنی ناڕەزایی قوتابییان،و ڕایدەگەیەنن ئەگەر قوتابییە دەستبەسەرکراوەکان ئازاد نەکرێن، مامۆستایان دەڕژێنە سەر شەقام.

ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی سنە کە لە نوێنەرانی مامۆستایانی شارەکانی سنە، مەریوان، سەوڵاوا، سەقز و بیجاڕ پێکهاتووە لە راگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند ، دەسەڵات لە جێگەی دڵدانەوەی خەڵک و قوتابییان، تووندترین شێوەکانی سەرکوتکردنی گرتووەتەبەر و ئەگەر بۆمبی ئەتۆمی هەبووایە لە زانکۆ و قوتابخانەکانی دەدا تاوەکو بیسەلمێنێت "ژینا و نیکا" نەکوژراون.

ئەنجومەنی مامۆستایان داواش دەکەن کە سەرکوتکردنی خۆپیشاندان بوەستێنرێت و هێزە ئەمنییەکان چیتر توندوتیژی بەکار نەهێنن،و داوا دەکەن بە زوترین کات خوێندکارە گیراوەکانی لە خۆپیشاندانەکاندا گیراون ئازاد بکرێن.

جێگەی باسە چەند ڕۆژە هەڵمەتی دڕاندنی وێنەی خامنەی و بەرپرسانی ئێران لە ناو خوێندنگەکاندا دەستی پێکردووەو خوێندکاران ناڕەزای دەردەبڕن.

هەروەها چەند رۆژە لە قوتابخانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ناڕەزایەتی دژ بە سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران دەستیپێکردووە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار