هەزاران هاووڵاتی عەرەب خانوو و زەوییان لە سلێمانی كریوە
                        
                    3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەڕێوەبەری فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی سلێمانی دەڵێت: هەزاران هاووڵاتی عەرەب و بیانی خانوو و زەوییان لەپارێزگای سلێمانی كریوە، و تەنها ناسنامەی باری كەسێتی یاخود كارتی نیشتیمانییان هەبێت دەكرێت بەناویانەوە.
لوقمان عومەر بەڕێوەبەری فەرمانگەی تۆماری خانووبەرەی سلێمانی بەهاوڵاتی راگەیاند: هەموو هاووڵاتییەكی عێراقی ئازادە لەكوێ خانوو دەكرێت یاخود بەكرێی دەگرێت، تەنها ناسنامەی باری كەسێتی یاخود كارتی نیشتیمانییان هەبێت دەكرێت بەناویانەوە.
وتییشی: هەزاران هاووڵاتی عەرەب و بیانی خانوو و زەوییان لەپارێزگای سلێمانی كریوەو هیچ رێگرییەك نییە لەوەی هەر هاووڵاتییەكی عێراقی ببێتە خاوەنی زەوی و خانوو و تەنانەت زەوی كشتوكاڵیش لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم تەنها هەندێك وردبینی دەكرێت لەو كەسانەی زەوی یاخود موڵك دەكڕن.
                        
               
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                    
                         
                            بابهتی پهیوهندیدار  
                        
                    
                    
                     
                    
            
                
 
                        
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                                                    
                        
                        
                        
                        
                        