کەنەدا گەشت لە ١٠هەزار ئەندامی سوپای پاسدارن قەدەغە دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حكومه‌تی كه‌نه‌دا ١٠ هه‌زار به‌رپرس و ئه‌ندامی سوپای پاسداران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ئێران وەک کاردانەوەیەک بە سەکوتی خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە سزا دەدات.

جه‌ستن ترودۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا رایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران بەشداربون لە ئازار و ئه‌شكه‌نجەی خۆپیشانده‌ران و لەو چوارچێوەیەشدا به‌پێی یاسای پاراستنی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی وڵاته‌كه‌ی زیاتر له‌ 10 هه‌زار ئه‌فسه‌ر و ئه‌ندامی سوپای پاسداران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان سزیان بەسەردا دەسەپێت.

ئەو وتویەتی: ئەو کەسانەی لە ناو لیستی سزاکاندان هەموو جۆرە گەشتێکیان بۆ کەنەدا لێ قەدەغە دەکرێت و سزاکەش هەمیشەیی دەبێت سه‌رۆك وه‌زیرانی كه‌نه‌دا جەختی کردوەتەوە، بڕیاری قەدەغەکردنی گەشتکردن نیوەی بەرپرس و فەرماندەکانی دامەزراوەی سوپای پاسداران دەگرێتەوە و لە داهاتودا سزاکان لە دژی ئەو کەسانەی توندتویژییان کردوە توندتر دەبێت

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار