ناوەڕۆکی نامەیەکی سەدر بۆ ئیسماعیل قاعانی
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ناوەڕۆکی نامەیەکی سەدر بۆ ئیسماعیل قاعانی فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرا دەکرێت
میدیاکانی سەر بە سەدر ناوەڕۆکی نامەیەکی سەدر بۆ فه‌رمانده‌ی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران بڵاودەکاتەوە کە لە مانگی مارسی ئەمساڵدا ناردوێتی و تیایدا داوای کردووە کە ئێران ڕێگە نەدات ئاسمانەکەی بەکار بهێنرێت بۆ هێرشکردنە سەر عێراق و هەروەهاعێراقیش پابەند دەبێت بە هەمان خاڵ ، بۆ ڕێگری کردن لە دەستدرێژی دەرەکی.
سەدر لە نامەکەدا بە ئیسماعیل قاعانی ڕگەیاندووە "عێراق وڵاتی هه‌ره ره‌سه‌نی شیعهگهرایهتییه و خاوه‌ن مه‌زارگه‌ی حه‌وت ئیمامه و نامانه‌وێت ئێران ببێته پاساوێك بۆ ئیسرائیل و ئه‌وانی دیكه، بۆ ئه‌وه‌ی خاكه‌كه‌مان بۆردومان بكه‌ن".
هەروەها جەختی لەوەو کردۆتەوە " ئه‌گه‌ر ئێمه به مووشه‌كبارانه‌كانی ئێران رازی بین، لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌یكه‌ن به پاساو بۆ بۆردومانكردنمان، عێراقیش وه‌ك ئێوه وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆیه، بۆیه زمانی گفتوگۆ هه‌ردوو وڵاته‌كانمان ده‌پارێزێت".