په‌رله‌مانی عێراق كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ دواخست

2 ساڵ لەمەوپێش



په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ دووشه‌ممه‌ی داهاتوو دواخست و بڕیاریشه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌دا میوانداری دوو وه‌زیر بكات.

كه‌مێك پێش ئێستا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دواخست بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو.

 لای خۆشییه‌وه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان رایگه‌یاند، “به‌ پشتبه‌ستن به‌و داواكارییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن 25 نوێنه‌ره‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و داواكارییه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كشتوكاڵی په‌رله‌مانه‌وه‌ پێشكه‌شكراوه‌، بڕیاردرا له‌دانیشتنی رۆژی شه‌ممه‌دا بڕگه‌یه‌ك بۆ به‌رنامه‌ی كار زیاد بكرێت، كه‌ میوانداریكردنی وه‌زیرانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌ی ئاو ده‌بێت، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پلانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كه‌می ئاو و به‌بازاڕكردن و نرخدانانی به‌رهه‌مه‌ كشتوكاڵییه‌كان.

جێی ئاماژه‌یه‌، بڕیاره‌ په‌رله‌مانی عێراق هه‌ردوو رۆژی دووشه‌ممه‌ و سێ شه‌ممه‌ كۆببێته‌وه‌، كه‌ كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی دووشه‌ممه‌ تایبه‌ت ده‌بێت به‌ته‌واوكردنی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ، هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌دا میوانداری وه‌زیرانی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو بكات.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار