کاندیده‌که‌ی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆککۆمار سێ پێشنیار بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ی پۆسته‌که ده‌خاته ڕوو
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له‌لێدوانێکدا رێبەر ئەحمەد،کاندیدی پارتی بۆ سەرۆککۆمار لەبارەی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراق سێ پێشنیار ده‌خاته ڕوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌کات ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆککۆمار نوێنەری حیزبێک نییە، نوێنەری هەموو کوردە.
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم و کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سه‌رۆککۆماری عێراق رۆژی شەممە 08-10-2022 لەبارەی یەکلاییکردنەوەی کاندیدی سەرۆککۆمار رایگەیاند، نابێت وا دابنرێت پۆستی سەرۆککۆمار تەنیا پشکی لایەنێکی کوردستانە، چونکە ئەو کەسەی دەبێتە سەرۆککۆمار نوێنەری حیزبێک نییە، نوێنەری هەموو کوردە.
ده‌شڵێت: دەبێت ئەو حیزبەی زۆرینەی دەنگی بەدەستهێناوە کاندیدی سەرۆککۆمار دیاری بکات، یان وەکو 2014 ئەندامانی پەرلەمانی کورد لە عێراق دەنگ بە کاندیدانی سەرۆککۆمار بدەن، ئەگەرنا "ئێمە ئامادەین ئەم دەنگدانە ببەینە نێو پەرلەمانی کوردستان و لەوێ یەکلایی بکەینەوە".هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، قبووڵی ناکەن بە دوو کاندیده‌وه بچنە دەنگدان لەسەر سەرۆککۆمار، تاوەکو ئێستاش پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدێکی هاوبەش رێکنەکەوتوون.