پلاندانانی عێراق له‌رێگه‌ی پلانێكی كورتخایه‌نه‌وه‌ به‌نیازه‌ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی ئابووری عێراق بکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌لێدوانێکیدا وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پلانێكی كورتخایه‌نین، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا و قه‌یرانی ئابووری له‌ عێراق.

عه‌بدولزه‌هره‌ ئه‌لهینداوی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق به‌ ئاژانسی فه‌رمی عێراقی راگه‌یاند، ئێمه‌ له‌ كۆتاییه‌كانی جێبه‌جێكردنی پلانی ساڵانی 2018 تا 2022ـین، خه‌ریكی ئاماده‌كردنی پلانی په‌ره‌پێدانی2023 تاكو 2028ـین.

روونیشیكرده‌وه‌، به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی كۆرۆنا، له‌ دوای ساڵی 2020ـه‌وه‌ بارودۆخێكی خراپ رووی له‌ عێراق كرد، بۆیه‌ گرفتی زۆری بۆسه‌ر پلانی درێژخایه‌نی وه‌زاره‌ته‌كه‌ دروستكرد، ئه‌م پلانه‌ كورتخایه‌نه‌ بۆ پاڵپشتی كه‌رته‌كانی ته‌ندرووستی، خوێندن، پارێزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی و پسووله‌ی خۆراك ئاماده‌ ده‌كرێت.

په‌تای كۆرۆنا، كاریگه‌ری خراپی بۆسه‌ر دۆخی ئابووری عێراق دروستكرد، وێڕای ئه‌وه‌ش تا ئێستا 25.356 هه‌زار كه‌سیش له‌ عێراق به‌هۆی كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌و په‌تایه‌ گیانیان له‌ده‌ست دا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار