هێرشێکی موشەکی کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکی  لە ڕۆژئاوای کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ یەکشەممە هێرشێکی موشەکی کرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکی  لە ناوچەی ڕمێڵان ڕۆژئاوای کوردستان

کۆڵۆنیۆڵ جۆ بۆچینو، گوتەبێژی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی ئەمریکا کە جێگیرن لە ناوچەی ڕمێلان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا (ڕۆژئاوای کوردستان) دووچاری بۆردومانی مووشەکی عەیار 107 ملیمەتر بوونەوە.

فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا ڕشیگەیاند، هێرشەکە کاژێر 10:12 خوولەکی شەوی رابردوو بووە، جگە لەوەی زیانی گیانی نەبووە، هیچ زیانێکیش بە بنکە و جبەخانەکانیان نەگەیشتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەیەک لەمەوبەر ئەمریکا لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئێران لە باکووری سووریا دوو سەرکردەی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کوشتووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار