پیاوێک خێزان و دوو منداڵەکەی دەکوژێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە لە  گەڕەکی چامڵک سەر بە شارۆچکەی ئاڵتنداغ لە ناوەندی شاری ئەنقەرە پیاوێک هاوسەرو دوو منداڵەکەی دەکوژێت و خۆشی دەخنکێنێت.

لە شاری ئەنقەرەی تورکیا دوای ئەوەی تۆمەتبارەکە دەچیتە ئەو شوقەیەی هاوژین و منداڵەکانی تێیدا نیشتەجێن. دوای شکاندنی دەرگای شووقەکە، بە چەقۆ هاوژینەکەی و دوو منداڵەکەی کوشتووە کە کچ و کوڕێکن و تەمەنیان 9 و 12 ساڵە، دواتر خۆی هەڵواسیوە.

بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە تۆمەتبارەکە لەگەڵ هاوژینەکەی کێشەیان هەبووە، لە قۆناخی جیابوونەوەدابوونە و فەرمانی دوورخستەوەی بۆ دەرکراوە.

هەروەها پۆلیسی ئەنقەرە لێكۆڵینەوەیەكی بەرفراوانی لە رووداوەكە دەستپێكردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار