لە ساڵیادی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا مستەفا كازمی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ساڵیادی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا مستەفا كازمی پەیامێکی نوێی بڵاوکردەوەو داوای لە سەرجەم لایەنەسیاسییەکانی عێراق کرد ڕووبكەنەوە لۆژیكی دانووستان و گفتوگۆی هێمنانەو بونیاتنەر، بۆ چارەسەركردنی ئەو قەیرانەی لەئارادایە.
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ساڵیادی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقدا کە لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ دا ئەنجام درا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو،تیایدا ڕایگەیاند " ئەزموونی ساڵێک دوای هەڵبژاردن ئەوەی سەلماندووە، كە ڕووكردنە سندوقەكانی دەنگدان پێویستە وابەستەبێت كە بڕوا بوونی تەواوەتی سەرجەم هێزە سیاسییەكان بەشداربووی تیایدا بە بنەماكانی دیموكراسی و پەیڕەوكردنی كاری سیاسی بەو بەهاو رۆشنبیریەی پێویستییەتی."
هەروەها ڕاشیگەیاندووە " " لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا بەشێوەیەكی لۆژێك و هێمنانە لەگەڵ ڕووداوەكاندا ڕەفتارمان كردووە، سەرباری ئەو هێرشە ناڕەوایانەی ڕووبەڕوومان بوونەتەوە."