ئۆپۆزسیۆنى تورکیا: ئاکەپە بە زیادکردنی موچە دەنگ کۆ دەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکى پارتێکى ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا رایدەگەیەنێت؛ ئەگەر هەیە دەسەڵات بڕیارى ئەنجامدانى هەڵبژاردنى پێشوەختە بدات و لە ئێستاشەوە دەیەوێت بە ناوی زیادکردنی موچەوە دەنگ بۆ خۆی کۆبکاتەوە.

عەلى باباجان، سەرۆکى پارتى دیموکراسى و پێشکەوتن(دەڤا) لە گۆنگرەیەکى رۆژنامەوانییدا رایگەیاند؛ ئەگەری هەیە دەسەڵاتى ئاکپارتى لە تورکیا لەگەڵ نزیکبونەوەى سەرى ساڵى نوێ و زیادکردنى موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان بڕیارى هەڵبژاردنى پێشوەختە بدات.

باباجان وتیشی ،پارتی داد و گەشەپێدان(ئاکەپە) دەیەوێت زیادکردنى موچە وەک دەستکەوت بۆخۆى بەکاربهێنێت و بڕیارى ئەنجامدانى هەڵبژاردن بدات.

ئەوە لەکاتێکدایە بڕیارە ئەمساڵ موچەى فەرمانبەران و خانەنشینان لە تورکیا بەپێى ئاستى هەڵاوسان لە وڵاتەکەدا زیاد بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار