تورکیا لەسەر بێکاریی ئاماری ناڕاست بڵاو دەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



ناوەندێکی تورکیا بڵاوی کردەوە کە ئاستی بێکاریی لەو وڵاتەدا دابەزیوە و گەیشتوەتە نزمترین ئاست لەدوای ساڵی 2014ەوە و شارەزایەنی ئابوریش رەتی دەکەنەوە چونکە هەڵاوسان لە وڵاتەکەدا زۆر بەرز بوەتەوە.

دەزگای ئاماری تورکیا لە راگەیەنراوێکدا ئاستی رێژەی بێکاریی لەو وڵاتەدا لە مانگی ئابی رابردودا ئاشکرا کرد و ئاماژەی بەوە کردوە کە لەو مانگەدا بێکاری بۆ 9.6٪ دابەزیوە. هەر بەپێی ئاماری دەزگاکە لە مانگی تەموزی رابردودا رێژەی بێکاری 10٪ بوە و بەو پێیەش بێکاریی لەو وڵاتە لە مانگی ئابدا کەمی کردوە.

ئەمە لە کاتێکدایە بەپێی زانیارییەکانی دەزگای ئاماری تورکیا لە دوای ساڵی 2014ەوە رێژەی بێکاریی لەو وڵاتە گەیشتوەتە نزمترین ئاستی خۆی. شارەزایانی ئابوری لەو وڵاتە، زانیارییەکانی دەزگای ئاماری تورکیا کە سەر بە حکومەتن رەتدەکەنەوە و دەڵێن: لە کاتێکدا هەڵاوسان لەو وڵاتە بەردەوام بەرز دەبێتەوە، دابەزینی رێژەی بێکاریی ئاسایی نییە چونکە هەڵاوسانی ئابوریی تورکیا بۆ نزیکەی 85٪ بەرز بوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار