ئێران : لە واشنتۆن و نیۆیۆرک و ریاز و ئەوروپا پلان بۆ تێکدانی ئێران دادەنرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی


فەرماندەی سوپای پاسداران ئەمریکا و ئەوروپا و سعودیە تۆمەتبار دەکات بە نانەوەی ئاژاوە لە وڵاتەکەی و رایدەگەیەنێت؛ ئەو وڵاتانە دەیانەوێت خوێنی شەهیدانی کۆماری ئیسلامی بەفیڕۆ بدەن.
حسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران رۆژی دوشەممە لە لێدوانێکدا رایگەیاند؛ پلانی ئاژاوەنانەوە و تێکدانی دۆخی ناوخۆیی وڵاتەکە لە ژوری ئۆپەراسیۆنە تایبەتییەکانی واشنتۆن و نیۆیۆرک و ریاز و هەندێک وڵاتی ئەوروپا پلانی بۆ دادەڕێژرێت.
ئەو فەرماندەیە وتویەتی: ئەمریکا و ئەوروپا چاویان بە پێشکەوتن و دەستکەوتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵنایەت و دەیانەوێت بە هەرجۆرێک بێت ئەو دەستکەوتانە لەناوببەن.
سەلامی ئاماژەی بەوە کردوە کە خۆپیشاندەران هێما و سەرکردەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکەنە ئامانج و بێڕێزیی بە پیرۆزییەکانی ئەو دەسەڵاتە دەکەن ئەوەش خواست و ئامانجی ئەمریکا و نەیارانە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار