پلاسخارت: پۆستی سەرۆک کۆمار بەمافی کورد دەزانین
2 ساڵ لەمەوپێش
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق.
لە دیدارەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، گفتوگۆ لەبارەی دوایین هەوڵەکان بۆ تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کرا و جەخت لە پێکهێنانی حکومەتێک کرایەوە کە ببێتە مایەی رەزامەندی هەموولایەک و وەڵامدەرەوەی خواستی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکان بێت.
لە درێژەی دیدارەکەدا بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان سووربوونی یەکێتی بۆ چارەسەری سیاسییانەی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە لەپێناو دەستەبەرکردنی مافی هەمووان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، دەبێت بەرژوەندییە باڵا و نیشتمانییەکان بنەمای کارکردنی داهاتوومان بێت و باوەڕی تەواومان بەم پرەنسیپە هەیە.
لەبارەی پرسی سەرۆککۆمار و دیاریکردنی کاندیدێکی کورد بۆ ئەو پۆستە، بافڵ جهلال تاڵهبانی سهرۆكی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرچاوڕوونی دایە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و وتی، ئێمە لەسەرەتاوە نەک بەتەنیا بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵکو بۆ هەموو پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان بڕوامان بە یەکهەڵوێستی و یەکگرتوویی کورد هەبووە لە بەغدا. پۆستی سەرۆککۆماریش بۆ ئێمە هەر لە چوارچێوەی هەوڵدانە بۆ پاراستن و بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کورد.
بابهتی پهیوهندیدار