وەزیری دارای عێراق لە ئەرکەکەی دوردەخرێتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وەزیری دارای بە وەکالەت لە ئەرکەکەی دوردەخەنەوە وئەنجامدانی ئه‌ركه‌كانی وه‌زیری دارایی له‌لایه‌ن وه‌زیری نه‌وتی عێراقه‌وه به نایاسایی وه‌سفدەکەن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به بریاری ژماره ١٦ی ساڵی ٢٠٢٢، فه‌رمانی لادانی ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراقی له پۆستی وه‌زیری دارایی عێراق به وه‌كاله‌ت واژووكرد.
هەروەها ئەنجومەنی وەزیران داوایان لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کەسێکی تر پۆستی وەزیری دارای پێبسپێردرێت.
جێیباسە لە ناوەڕۆکی بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، به‌پرسیاریه‌تی وه‌زیری دارایی بریتییه له چاودێریكردنی سه‌رجه‌م مامه‌ڵه دارایی و ژمێریارییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت، له كاتێكدا، وه‌زیری نه‌وت خۆی به‌رپرسه له گرنگترین داهاتی وڵات كه نه‌وته، بۆیه ئه‌وه پێچه‌وانه‌ی بنه‌مای شه‌فافیه‌ت و بێلایه‌نه‌ییه له راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه داراییه‌كاندا.