عەبادى : هاوپەیمانی نەسر بەشێک نییە لە هاوپەیمانی بەڕێوبردنی دەوڵەت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هاوپەیمانیى نەسر کە بەشێک بوو لە چوارچێوەى هاوئاهەنگى، نەچووەتە نێو هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت.
حەیدەر عەبادى سەرۆکی هاوپەیمانی نەسر بەشداری کۆبونەوەکانی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنى دەوڵەت ناکات وڕایدەگەیەنێت "بەڵگەنامەى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنی دەوڵەتم واژۆ نەکردووە، پێى رازى نەبووم."
ئەمەش لەکاتێکدایە رۆژی 24ى ئەیلوولى 2022، هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت لەنێوان زۆرینەی لایەنەکانی هاوپەیمانیى چوارچێوەى هاوئاهەنگى، پارتى، یەکێتى، هاوپەیمانیی سەروەرى، عەزم و بابلیون واژۆکرا.
هەر لەم بارەیەوە هاوپەیمانی نەسر کە خاوەنى دوو کورسی پەرلەمانى عێراقە،و یەکێکە لە پێکهاتە شیعەکانى نێو چوارچێوەى هاوئاهەنگى ڕایگەیاندووە کە ئێستا شتێک نەماوە بەناوى چوارچێوەى هاوئاهەنگىو بەشداری لە هاوپەیمانی بەڕێوبردنی دەوڵەت ناکات.
بابهتی پهیوهندیدار