ئێران لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانەوە سێ جار باڵیۆزی بەریتانیا بانگهێشت دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێران رایگەیاند؛ بەهۆی ئەو سزایانەی لەندەن بەسەر بەرپرسانی وڵاتەکەدا سەپاندوەیەتی، باڵیۆزی بەریتانیا-ی لە تاران بانگهێشت کردوە و سزاکانی لەندەنیش بە بێ بەها ناودەبات.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بڵاوی کردوتەوە؛ سایمۆن شێرکلیف، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بانگهێشت کراوە و ئاگادار کراوەتەوە کە وڵاتەکەی لەسەر بنەمایەکی هەڵە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی سزا داوە بۆیە ئەو سزایانە بە بێ بەها لەقەڵەم دەدرێن.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوە کردوە؛ لە ماوەی سێ هەفتەدا ئەوە سێیەمجارە کە بە بیانوی دەستوەردانەکانی لەندەن لە کاروباری ناوخۆیی ئێران، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بانگهێشت کراوە.

لە کاتی دەستپێکردنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان ، تاران میدکانی بەریتانیا و میدیا فارسییەکانی ئەو وڵاتەی تۆمەتبارکردوە بۆ هاندانی خۆپیشاندەران و دواتر بەهۆی هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەریتانیا، ئەو وڵاتە لە رێگەی شێرکلیف ناڕەزایەتیی خۆی گەیاندوەتە لەندەن. ئێران لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییەوە ئەوە سێیەمجارە سایمۆن شێرکلیف، باڵیۆزی بەریتانیا لە تاران بانگهێشت کردوە .

رۆژی دوشەممە وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێرانی بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندەرانی وڵاتەکەیان سزا دا و ئاشکراشی کرد دەست بەسەر داراییەکانیاندا دەگیرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار