لە 25 رۆژدا 201 خۆپیشاندەر لە ئێران و رۆژهەڵاتی وکردستان کوژاون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێکخراوێکی ئێران ئاشکرای دەکات لە 25 رۆژ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لەو وڵاتە لانیکەم 201 کەس کوژراون و کە ژمارەیەکیان منداڵ بون.

ناوەندی مافەکانی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردوەتەوە لە کۆی ئەو ژمارە لە کوژراوە 23 کەسیان منداڵ بون و سەرجەمیان بە گولـلەی هێزە ئەمنییەکان کراونەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.
ناوەندەکە کە بنکەی سەرەکیی لە وڵاتی نەرویجە ئاماژەی بەوە کردوە ؛ خۆپیشاندانەکانی 18 پارێزگای ئێران کوژراوی لێکەوتوەتەوە و دوای سیستان و بلوچستان زیاترین کوژراو لە پارێزگای سنە و کرماشان و ورمێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان تۆمار کراوە.

بە پێی ئاماری ئەو ناوەندە تەنها لە پارێزگای سنە هەزار و 541 کەس برینداربون و ژمارەی بریندارەکانی کرماشان و ورمێ دەگاتە زیاتر لە چوار هەزار کەس.

تا ئێستا دەسەڵات لە ئێران هیچ ئامارێکی کوژراو و برینداری بە فەرمیی بڵاو نەکردوەتەوە و تەنها ژمارەی کوژراوانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان بڵاو دەکاتەوە کە نزیکەی 14 کەسن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار