ئایا توركیا چه‌كی كیمیایی به‌كارهێناوه‌ ؟

2 ساڵ لەمەوپێش



لەو کاتەوەی سوپای تورکیا چالاکییە سەربازییەکانی لە دژی پەکەکە لە باکوری عێراق لە نیسانی 2021دادەستیپێکردووە بە بەردەوامی بانگەشەی ئەوە کراوە سوپای تورکیا لەم شەڕەدا چەکی کیمیایی بەکاردێنێت زۆرترین ئەو دەنگۆیانە پەیوەندی بە بەکارهێنانی ماددەی کیمیاییەوە هەیە لە دژی شەڕڤانان .

بەڵام لە ڕووداوێکدا ڕاپۆرت درا کە خێزانیکی جوتیار لە کاتی کارکردندا هێرش کراوەتە سەریان  کە گوماندەکرێت بە چەکی کیمیايی بوبێت و دوای ئەوەی وەزیری بەرگری تورکیا هولوسی ئاکار بە ئاشکرا دانی بەوەدا نا لە پەرلەمانی تورکیا لە بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە دژی پەکەکە لە باکوری عێراق .

پزیشکانی نێودەوڵەتی بۆ ڕێگریکردن لە جەنگی ناوەکی  لێکۆڵینەوەیەیان لە ئەگەری پێشێلکارییەکانی پەیماننامەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لەباکوری عێراق کرد.

بۆ کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر لەسەر ئەم ڕوداوە دکتۆر جۆزێف ساڤەری، دکتۆر جان ڤان ئاکن سەر بە ڕێکخراوی IPPW لە سویسرا/ ئەڵمانیا، هەستان بە ئەنجامدانی چەند لێکۆڵینەوەیەک لە ٢٠-٢٧ ی ئەیلولی ٢٠٢٢ تیایدا چەند بڵگەیەکی ناڕاستەوخۆیان لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیای و شکاندنی پەیماننامەی بەکارهێنانی چەکی کیمیای دۆزییەوە .

بەداخەوە بەهۆی ڕێگریکردن لەچونە ناوئەو ناوچانەی کە بانگەشەی بەکارهێنانی چەکی کیمیايی تێدادەکرا لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان لەهەولێرهەربۆیە نەیانتوانی ڕاستەوخۆ لێکۆڵینەوە بکەن لەو ناوچانەداو چاوپێککەوتن لەگەڵ قوربانیانی ڕوداوەکە بکەن.

هەربۆیە تیمەکە هەستان بە ئەنجامدانی مەودایەکی فراوانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و چالاکوانانی کۆمەڵگاهەروەها شیکاری ڤیدیۆیی و وێنەی پەیوەندیداریان کردووە بۆ بانگەشەی بەکارهێنانی ئەم چەکانە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی تورکیا مێژوویەکی هەیە لە پشتگوێ خستنی قەدەغەکردنی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ لە ململانێی چەکداریدا ، لە ساڵی 1999 شیکردنەوە لە تاقیگەیەکی ئەڵمانیدا سەلماندی کە سوپای تورک گازی فرمێسک ڕێژی  بەکارهێناوە  لە شەڕێکدا لەگەڵ پەکەکەدا.

 لە ساڵی 2004 ئاشکرابوو کە سەربازانی تورک ڕاهێنان بە بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژ دەکەن لە ڕێکبەندە سەربازییەکان و لە ساڵی 2010دا دەرکەوت کە سوپای تورک بۆمبی گازی فرمێسک ڕێژی سەربازی بەرهەم هێناوە کە حاڵەتێکە بە ڕوونی پەیماننامەی چەکی کیمیایی پێشێل دەکات .
 
لە لێکۆڵینەوەکەدا لە نزیک ناوچەیەکی چۆڵکراوی سوپای تورکیا کۆمەڵێک مادەی خاوی وەک دەفری هایدرۆکلۆریک ، تێزاب، کە دەکرێت بەکار بهێنرێت بۆ بەرهەمهێنانی کلۆرین ، کە کارپێکەرێکی کلاسیکی کیمیاییە.

هەروەها لە هەمان ناوچەدا ماسکی پارێزگاری لە چەکی کیمیای دۆزراوەتەوە.

هەروەها لە ڤیدیۆیەکدا ئەوە دەردەخات کە سەربازانی تورکیا لە کاتی ئامادە کردنی ئامێرێکی پەمپکردندان لە نزیک ئەشکەوتێکەوە کە لە لایەن گەریلاوە بەکردەهێنرێت.

هەربۆیە داوایان کردووە بەپەلە بەدواداچوونی بۆ بکرێت لەڕووی یاساییەوە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە،چونکە ئەمە پێشێلکارییەکی ئاشکرای پەیماننامەی چەکی کیمیاییە .

ڕێکخراوی IPPW ڕاشیگەیاندووە لە کاتێکدا هیچکام لەمانە بەڵگەی یەکلایکەرەوەی بەکارهێنانی چەکی کیمیای نین بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا چەندین ڕووداو ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن سوپای تورکیا لەوانەیە پەیماننامەی چەکی کیمیایی پێشێل بکات لە شەڕی دژی پەکەکە لە باکوری عێراق.

هەربۆیە پێویستە لێکۆڵینەوەی زیاتر لە بابەتە بکرێت لەلایەن OPCW یانیش سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بۆ یاکلاکردنەوەی بەکارهێنان یان نەهێنانی چەکی کیمیای.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار