ئێران: بژاردەیەکی دیکەمان جگە لە هێرشکردنە سەر هەرێم نەبووە

ئێران: ناچاربوین هێرش بکەینە سەر پارتەکانی رۆژهەڵات لە هەرێم

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان رایگەیاندوە جموجۆڵ و هاندانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ناوخۆی وڵاتەکەی وای کردوە سوپای پاسداران ناچار بێت لە هەرێم هێرشیان بکاتەسەر.

نوێنەرایەتیی ئێران لە راپۆرتێکدا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتوەکان هۆکاری هێرشەکانی سوپای پاسداران لە (28/9/2022) بۆسەر بنکە و بارەگاکانی پارتەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەرێمی کوردستان رادەگەیەنێت.

لە راپۆرتەکەدا هاتوە : پارتەکانی (کۆمەلە و دیموکرات و پەژاک و پاک) مەترسیان بۆسەر دامەزراوەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دروست کردوە و خاکی هەرێمی کوردستانیان بۆ زیانگەیاند بە ئێران و لە ساڵی 2016ەوە 49 جار هێرش و چالاکیی سەربازییان ئەنجام داوە.

نوێنەرایەتیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتوەکان جەختی لەوە کردوەتەوە کە چالاکییەکانی ئەو پارتانە وای لە سوپای پاسداران کردوە کە هیچ بژاردەیەکی دیکەیان نەبێت جگە لە وەڵامدانەوە بەو شێوازەی لە (28)ی مانگی رابردودا ئەنجامیان داوە.

ئێران داوای کردوە ئەو راپۆرتە وەک هۆکارێکی ئەنجامدانی ئەو هێرشانە لە لایەن وڵاتەکەیەوە بۆ سەر خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان لە ئەنجومەنی ئاسایش بڵاو بکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار