په‌رله‌مانی عێراق سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژارد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
له‌دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی عێراق كه‌تایبه‌ت بوو به هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار، له گه‌ڕی دووه‌می هه‌ڵبژاردندا عه‌بدول له‌تیف ره‌شید بە ١٦٢ دەنگ توانی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌یدا كه به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بوو بە ٩٩ دەنگ سه‌ربكه‌وێت و ببێت به سه‌رۆك كۆماری داهاتووی عێراق.
به‌پێی ده‌ستووری عێراق پێویسته پۆستی سه‌رۆك كۆمار بۆ كورد بێت، به‌ڵام یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ماوه‌ی نۆ مانگی رابردوودا نه‌یانتوانی ئه‌و پرسه له‌نێوان خۆیاندا یه‌كلابكه‌نه‌وه، هه‌ر بۆیه هه‌ر یه‌كه‌یان به‌كاندیدی خۆیان ده‌یانه‌ویست به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌باره‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیده‌كانی سه‌رۆك كۆمار بكه‌ن.
كاندیدی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵح بوو، هه‌روه‌ها پارتیش دوای ئه‌وه‌ی كاندیده‌كه‌ی خۆی كشانه‌وه كه رێبه‌ر ئه‌حمه‌د بوو، ئه‌ندامانی فراكسیۆنه‌كه‌ی راسپارد كه ده‌نگ به‌كاندید عه‌بدول له‌تیف ره‌شید بده‌ن.
عه‌بدول له‌تیف ره‌شید، به‌ده‌نگی ٢٦٩ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق توانی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی داهاتوو ببێته سه‌رۆك كۆمار. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جگه له‌وه‌ی فراكسیۆنی سه‌در له‌په‌رله‌مان نه‌ماون، چه‌ند فراكسیۆنێكی دیكه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كردو بایكۆتیان كرد.