کەنەدا 76 ملیۆن دۆلار بۆ سزادانی بەرپرسانی ئێران تەرخان دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کەنەدا ژمارەیەک بەرپرسی باڵای ئێران سزا دەدات و لە ناو سزادراوانیش وەزیری دەرەوەی پێشوی وڵاتەکە هەیە.

وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا ئاشکرای کرد بەهۆی سەرکوتی خۆپیشاندەران و خەڵکی ئێران ژمارەیەک بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامیی لەو وڵاتە سزا دەدات.

سزاکانی کەنەدا 17 بەرپرسی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران و سێ دامەزراوەی سەرەکیی دەسەڵات لەو وڵاتە دەگرێتەوە کە دەستیان لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان و خەڵکدا هەبوە.

لە ناو لیستی بەرپرسانی سزا دراودا هەر یەکە لە محەمەدجواد زەریف، وەزیری دەرەوەی پێشوی ئێران و ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی سەردەمی حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری پێشوی وڵاتەکەدا دەبینرێت. هاوکات عەلی لاریجانی ، سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی ئێران و حسێن شەریعەتمەداری راوێژکار عەلی خامنەیی، رێبەری وڵاتەکە لە لیستی ئەو سزایانەدان کە رۆژی پێنجشەممە وەزارەتی دەرەوەی کەنەدا بڵاوی کردوەتەوە.

کەنەدا 76 ملیۆن دۆلاری تەرخان کردوە بۆ دەستبەسەراگرتنی دارایی و موڵک و ماڵی ئەو بەرپرسانەی کۆماری ئیسلامی ئێران و هاوکات گەشتیش لە زۆربەی ئەو بەرپرسانە بۆ کەنەدا قەدەغە دەکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار