زیاد جەبار: مانگانە سلێمانی بەهۆی كورتهێنانەوە قەرزار دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت: هەر مانگێك كورتهێنان لەداهاتی سلێمانی هەبێت لەداهاتی مانگی دواتر پڕدەكرێتەوە، مانگانە سلێمانی بەهۆی كورتهێنانەوە قەرزار دەبێت و قەرزەكەش لە پارەی خزمەتگوزاری و پرۆژەكان دەبڕدرێت و حكومەتی هەرێم یەك دینار كورتهێنانی سلێمانی پڕنەكردووەتەوە.

زیاد جەبار سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی و سەرۆكی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی راگەیاند: مانگانە وەزارەتی دارایی داوا لەبانكی منارە لەهەولێرو ئاشتی لەسلێمانی دەكات تەواوكاری مووچە بنێرن، بەڵام هۆكاری كەمكردنی داهات ئەوەیە كە پارەی دەرمان و بەڕێوەبەرایەتیە گشتییەكانی حكومەتی هەرێم لەزۆنی سەوز لەپارێزگای سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەرینی لێ خەرج دەكرێت.

وتیشی: ئێستا بەداخەوە ئەوەشیان زیاتر لەنیوە بۆ كەمكراوەتەوە، جگە لەوەی پارەی دیكە بۆ خەرجی سێ سەرۆكایەتیەكە دەڕوات، و هەر پرۆژەیەكیش جێبەجێ دەكرێت  پارەكەی لەداهاتی ناوخۆی سلێمانییە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار