بەهۆی تەقینەوەی کانێکی خەڵوز30 کرێکار گیان لەدەست دەدەن
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
تەقینەوەی کانێکی خەڵوز لە باکوری تورکیا دەبێتە هۆی مردنی 30 کرێکارو بێسەروشوێنبونی15 کرێکاری دیکە کە چاوەڕێدەکرێت ئەوانیش گیانیان لەدەست دابێت.
دوێنێ 14/10/2022، تهقینهوهیهك له كانێكی خهڵوز له شاری بارتینی باكووری توركیا روویدا،و بووە هۆی مردنی 30کرێکار و بێسەروشوێنبونی 15 ی دیکە کە چاوەڕێ دەکرێت گیانیان لە دەستدابێت، بەپێی زانیارییەکان لەکاتی تەقینەوەکەدا 110 کەس لەناو کانە خەڵوزیەکەدا بوونە، 58 کەسیان رزگاریان بووە و 30 کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەیان بە برینداری گەیەندراونەتە نەخۆشخانە.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوێکدا فاتیح دۆنمەز وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا رایگەیاند، دوای تەقینەوەکەی کانی خەڵوزی ئاماسرا سەر بە دامەزراوەی کانی خەڵوزی تورکیا، لە گەلەرییەکدا ئاگر کەوتووتەوە. لە ئێستادا تیمەکان لە هەوڵدان بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی ئاگرەکە و ئەو گازی دوانە ئۆكسیدی كاربۆنەی دروست بووە.
وتیشی، ''پێمان وایە ١٠-١١ کرێکارمان لەو ناوچەیەدان کە ئاگرەکەی تێدایە. ٤-٥ کرێکاریشمان لەو ناوچەیەدان کە داڕووخان تیایدا روویداوە''.
هاوکات، نۆرتاش ئهرسهلان پارێزگاری بارتۆن به رۆژنامهنووسانی راگهیاندووە، پێنج كهس له قوڵایی ٣٥٠ مهتر گیریان خواردووه و ٤٤ كهسیش له شوێنێكی دیكه گیریان خواردووه كه ٣٠٠ مهتر له ژێر زهویدان، تا ئێستاش ههشت كرێكار رزگاركراون.
بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تەقینەوەی ئەو کانە خەڵوزە بەهۆی گرفتی گازەوە بووە، بڕیارە لە رۆژانی داهاتوودا لایەنە پەیوەندیدارەکانی تورکیا لە راپۆرتێکدا هۆکاری تەقینەوەکە بخەنەڕوو.