لە خۆپیشاندانەکاندا 32 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش



حکومەتی ئێران ئاشکرایکردوە لەخۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی 29 رۆژی رابردوود 32 ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.

بە پێی هەواڵێکی پێگەی وەزارەتی ناوخۆی ئێران؛ لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانی ئەو ولاتەدا ژمارەیەک لە ئەندامی هێزە ئەمنییەکان کە لە پۆلیس و ئەندامانی سوپای پاسداران و بەسیج پێکهاتون، کوژراون و ژمارەیەکی بەچاویشیان برینداربون.

بە وتەی بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ زۆربەی ئەندامانی ئەو هێزە ئەمنییانە بە گولـلە کوژراون و نەیارانی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێران بە کوشتنی زۆرینەی ئەو هێزە ئەمنییانە تۆمەتبار کراون.

رۆژنامەی (هەمشەهری) ئاشکرای کردوە تەنها لە دو هەفتەی یەکەمی خۆپیشاندانەکاندا 24 ئەندامی سوپای پاسداران کوژراون.

لە کۆی کوژراوانی هێزە ئەمنییەکان لانیکەم نۆ کەسیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون.

لە ماوەی رابردودا پێچەوانەی خۆپیشاندانەکانی رابردو لە ئێران خۆپیشاندەران و گەنجان بەرەنگای پۆلیس و هێزە ئەمنییەکان دەبنەوە و ئەوانیش بە چەک تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن.

بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاوکراونەتەوە تا ئێستا ناوی 210 کەس ئاشکرا کراون کە لەخۆپیشاندانەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران کوژراون و سەرچاوەکانیش باس لەوە دەکەن ژمارەی کوژراون زۆر زیاترە لەوە کە بڵاوکراونەتەوە چونکە حکومەت رێگەنادات ئاماری فەرمیی لەسەر کوژراوانی خۆپیشاندانەکان بڵاوبکرێتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار