ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر بە ڕوتی لە سنورەکانی نێوان تورکیا و یۆنان دەدۆزرێنەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی سنووری یۆنان لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد، لەنزیک رووباری ئێڤرۆس، کە خاڵی سنووریی نێوان یۆنان و تورکیایە، ٩٢ کۆچبەریان بە رووتی دۆزیونەتەوە و سەرجەم کۆچبەرەکانیش پیاو بوون ،تا ئێستا نازانرێت بۆچی ئەم کۆچبەرانە بۆ بە ڕوتی لەوێدا بوون.

رۆژی شەممە ١٥ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ پۆلیسی یۆنان لەسەر سنوورەکانی باکووری یۆنان لەگەڵ تورکیا، ٩٢ کۆچبەریان بە رووتی دۆزییەوە کە هەندێک لەو کۆچبەرانە بریندار بوون،و تورکیاش یۆنان تاوەنبار دەکات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئاژانسی چاودێریی سنوور و کەناراوەکانی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا ناسراوە بە "فرۆنتێکس"، چەند بەڵگەیەکیان دەستکەوتووە کە ئاماژە بەوە دەکات، کۆچبەرەکان بە بەلەمی بچووک لە تورکیاوە هاتوونەتە نێو دەریاکانی یۆنانەوە.

هەر لەم بارەیەشەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی یۆنان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر دەداتەوە ڕەتیکردەوە کە تورکیا لە پشت ئەو کارەوە بێت.

ئیسماعیل چاتاکلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە تویتێکدا نووسیویەتی، "بەو پێیەی یەک پێشێلکاریی مافی مرۆڤتان لەبارەی تورکیا پێ نەدۆزرایەوە، هەوڵدەدەن وێنەی ئەو زوڵمەی خۆتان کردووتانە وا پیشان بدەن کە تورکیا کردوویەتی. ئەو کاتەی کە بۆ دەستکاریکردن و ساختەکاری تەرخانی دەکەن، بۆ پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ تەرخانی بکەن. دەی، قورس نییە، کەمێک شارستانی بن."

ئەمانەش لە کاتێکدایە تورکیاو یۆنان بەردەوام کێشەی کۆچبەرانیان هەیە لەسەر سنورەکانیان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار