ئامەد... ٢٦ هاوڵاتی کورد دوای دەستبەسەرکردنیان ئازاد دەکرێن

3 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەو ٢٦ هاوڵاتییەی لە شاری ئامەد دەستگیر کرابوون لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی "تیرۆر" ئەمڕۆ دوای دوو ڕۆژ لە دەستبەسەرکردنیان ئازاد کران
شەوی شەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2022 دوای وەرگرتنی گوتەکانیان لە سەرۆکایەتیی فەرمانگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی ئامەد، ئەو 26 کەسە، کە یەکێکیان کچە هونەرمەندی کورد ساریا ئەرتاش بوو و دووانیشیان منداڵ، ئازاد کران.
ئەمەش لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٤ تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ تیمەکانی پۆلیسی ئامەد هەڵیان کوتایە سەر ناونیشانی ئەو 26 کەسە و دەستبەسەریان کردن

بابهتی پهیوهندیدار