سوپای پاسداران مانۆڕی سه‌ربازیی ده‌ستپێده‌كات
2 ساڵ لەمەوپێش
فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسداران ئاشكرایكرد مانۆڕێكی سه‌ربازیی به ناوی (ئێرانی به‌هێز) ده‌ستپێده‌كات.
محه‌مه‌د پاكپور، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی وشكانی سوپای پاسداران به میدیای وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند؛ رۆژی دوشه‌ممه قۆناخی سه‌ره‌كیی مانۆڕه سه‌ربازییه‌كه ده‌ستپێده‌كات كه له سنوره‌كانی پارێزگاكانی ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات و پارێزگای ئه‌رده‌بیل به‌ڕێوده‌چێت.
پاكبور رایگه‌یاندوه؛ په‌یامی ئێران له مانۆڕه سه‌ربازییه‌دا ئاشتی و دۆستایه‌تییه بۆ وڵاتانی دراوسێ و نمایشی هێزی سوپا و وڵاته‌كه‌شه.
ئه‌و وتوشیه‌تی ئاماده‌كاریی ده‌كه‌ن بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌ك كه زیان به سنوره‌كانی ئێران بگه‌یه‌نه‌ێت سنوری ئه‌و دوو پارێزگایه‌ی سوپای پاسداران مانۆڕه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌دات نزیكه له سنوره‌كانی وڵاتی ئازه‌ربایجان كه ئێران تۆمه‌تباری ده‌كات به هاوكاریی ئیسرائیل.
پێشتر فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئێران ئاماژه‌یان به‌وه كردوه كه ئیسرائیل له ئازه‌ربایجانه‌وه فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به مه‌به‌ستی هه‌واڵگریی و زیانگه‌یاند به دامه‌زراوه‌كانی سه‌ربازیی و ئه‌تۆمییه‌كان ره‌وانه‌ی ئێران ده‌كات.