کۆمیسیۆنی ئەورووپا: دیموکراسی لە تورکیا پاشەکشەی کردووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

له‌ڕاپۆرتێکدا کۆمیسیۆنی ئەورووپا سەبارەت بە تورکیا هۆشداری داوە کە بەردەوام بوونی پاشەکشەی دیموکراسی لەم وڵاتەدا وایکردووە دامەزراوە دیموکراسییەکانی تورکیا زیاتر و زیاتر ناکارامە بن.

كۆمسیۆنی ئەورووپا لە دوایین راپۆرتی خۆیدا سەبارەت بە دۆخی توركیا هۆشداری داوە لەبارەوەی ئەوەی دیموكراسی لەم وڵاتەدا پاشەكشەی كردووە و ئەم بابەتە كاریگەریی نەرێنی لەسەر كاركردنی دامەزراوە دیموكراسیەكان هەبووە.

ئەم دامەزراوە ئەوروپییە، توانانەبوونی پەرلەمانی تورکیا لە لێپرسینەوە لە حکوومەتی وڵاتەکەی و پابەند کردنی بە بنەماکانی دیموکراسی بە یەکێک لە هۆکارەکانی دابەزینی دیموکراسی لە تورکیا دەزانێت.

هه‌روه‌ها كۆمیسیۆنی ئه‌ورووپا، سه‌ربه‌خۆ نه‌بوونی دامه‌زراوه‌كان و چڕكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ ئاسته‌نگ له‌ به‌رده‌م په‌ره‌سه‌ندنی دیموكراسی له‌ توركیا ناو دەبات.

ئەم دامەزراوە ئەورووپیییە ئاماژەی بە هەندێک بابەتی دیکە کردووە لەوان پشتگوێخستنی راسپاردەی دامەزراوە ئەوروپییەکان بۆ ئازاد کردنی بەشێک لە زیندانیانی سیاسی وەک سیاسەتمەداری کوورد سەلاحەدین دەمیرتاش و چالاکی مەدەنی عوسمان کاڤالە لەلایەن حکوومەتی تورکیاوە کە ئەمەش بە پێشێل کردنی جددی مافی هاوڵاتیان دادەنرێت.

کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە تورکیا بە بیانووی بەرەنگاربوونەوەی پەکەکە شێوازی نائاسایی گرتووەتەبەر، کە مافی هاوڵاتیانی مەدەنی پێشێل کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار