میدیاکانی ئێران: حەوت بەندکراوی زیندانی ئێڤین بە مین کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی
سەرچاوەیەکی سوپای پاسداران ئاشکرای دەکات لە روداوی زیندانی ئێڤین لانیکەم حەوت زیندانیی بە تەقینەوەی مین کوژراون و سەرچاوە فەرمییەکانیش دەڵێن ئاگرکەوتنەوەی ئەو زیندانە چوار کوژراو و 61 برینداری لێکەوتەوە.
پێگەی مەشرق نیوز کە نزیکە لە سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاندوە؛ شەوی شەممە لەگەڵ ئاگرکەوتنەوە لە زیندانی ئێڤین حەوت بەندکراو کە ویستویانە لە بەشی باکوری زیندانەکە هەڵبێن کەوتونەتە ناو مین و بەهۆی تەقینەوەی مینەکان کە بۆ پارێزگاریی لە زیندانەکەیە، کوژراون.
بڵاوبونەوەی ئەو هەواڵەش لە کاتێکدا کە بەرپرسانی زیندانەکە رایانگەیاندوە رودواەکە بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە بەشی درومانی زیندانی ئێوین رویداوە و چوار کەس بە هۆی دوکەڵی ئاگر خنکاون و 61 کەسیش بریندارن کە دۆخی چوار کەسیان ناجێگرە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار