سعوودیه‌: "تاوانباركردنمان به‌ پشتیوانییكردنی رووسیا دژی ئۆكراینا مایه‌ی سه‌رسووڕمانه‌"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زیری به‌رگریی سعوودیه‌، شازاده‌ خالید بن سه‌لمان ئاشكرایكرد هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س ته‌نها ئابوورییه‌ و سه‌ریان سووڕماوه‌ له‌وه‌ی كه‌ به‌هۆی بڕیاره‌وه‌ سعوودیه‌ به‌ پشتیوانییكردنی رووسیا دژی ئۆكراینا تاوانبار كراوه‌.

خالید بن سه‌لمان له‌ هه‌ژماری خۆیه‌وه‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا رایگه‌یاند:

"سه‌رمان سووڕما له‌وه‌ی كه‌ تاوانباركراین به‌ پشتیوانییكردنی مۆسكۆ له‌ جه‌نگی ئۆكراینا-رووسیادا. جێگه‌ی خۆیه‌تی باسی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌ ئه‌م لێدوانه‌ بێ بنه‌مایانه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئۆكرایناوه‌ سه‌رچاوه‌ ناگرن. ئه‌گه‌رچی بڕیاره‌كه‌ی ئۆپیك پڵه‌س ته‌نها هۆكاری ئابووریی هه‌یه‌ به‌ڵام هه‌ندێك كه‌س سعوودیه‌ به‌ پشتیوانییكردنی رووسیا تاوانبار ده‌كه‌ن".

بن سه‌لمان هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه‌: "ئێرانیش ئه‌ندامی ئۆپیكه‌، ئه‌مه‌ به‌و مانایه‌ دێت كه‌ سعوودیه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌ پشتیوانیی ئێرانی كردووه‌؟".

رۆژی ٥ی تشرینی یه‌كه‌م وه‌زیرانی وزه‌ و نه‌وتی رێكخراوی ئۆپیك پڵه‌س كه‌ له‌ وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك و ژماره‌یه‌ك وڵاتی ده‌ره‌وه‌ی رێكخراوه‌كه‌ پێكدێت له‌ ڤیه‌ننا پایته‌ختی نه‌مسا، بڕیاریان دا له‌ مانگی تشرینی دووه‌مه‌وه‌ بڕی رۆژانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت دوو ملیۆن به‌رمیل كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار