فوئاد حوسێن: عێراق دژی شه‌ڕ و سیاسه‌تی ئابڵوقه‌دانی گه‌لانه

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، عێراق دژی شه‌ڕ و سیاسه‌تی خۆسه‌پاندن و ئابڵوقه‌دانی گه‌لانه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا هاتووه‌، فوئاد حوسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق پێشوازی له‌ ئیلبرۆس كۆتراشیف باڵیۆزی رووسیا له‌ عێراق كردووه‌و له‌ دیدراێكدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دووقۆڵییه‌كانی هه‌ردوو وڵات كردووه‌.

ئاماژە بەوەکراوە له‌دیداره‌كدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاندووه‌، عێراق بێبه‌ش نییه‌ له‌ كاریگه‌رییه‌ خراپه‌كانی شه‌ڕ، بۆیه‌ به‌هه‌موو جۆرێك دژی شه‌ڕ و سیاسه‌تی خۆسه‌پاندن و سزای ئابوورییه‌ به‌سه‌ر گه‌لاندا بسه‌پێنرێت و دووپاتیكردووه‌ته‌وه‌، به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له‌ ئۆكرانیا قه‌یرانه‌كانی ئاسایش و وزه‌و ئابووری و ئاسایشی خۆراك له‌جیهاندا زیاتر قووڵ ده‌كاته‌وه‌.

له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی رووسیا به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار و راسپاردنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، پیرۆزبایی له‌ گه‌لی عێراق كرد و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار