عه‌مار حه‌کیم هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر به‌شداریکردن له‌حکومه‌تی نوێ ئاشکراکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى

له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا عه‌مار حه‌كیم جارێكی دیكه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌، ره‌وته‌كه‌ی به‌شداری له‌ حكومه‌تی نوێی عێراق ناكات.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سوودانی، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، عه‌مار حه‌كیم جه‌ختی كردووه‌ته‌وه‌، کە ره‌وته‌كه‌ی له‌ حكومه‌تی داهاتوودا به‌شدار نابێت.

راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، سوودانی سه‌ردانی حه‌كیمی كرد و له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ دووپاتیكرده‌وه‌، پێویسته‌ تیمی حكومه‌تی داهاتوودا یه‌كگرتوو بێت و له‌ كه‌سانی پسپۆڕ و لێهاتوو و ده‌ستپاك و شاره‌زا له‌ ئیداره‌دانی وڵات پێكبێن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، له‌و دیداره‌دا جه‌خت له‌ گرنگیی ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وله‌ویاته‌كان كرایه‌وه‌، کە پێویسته‌ حكومه‌تی داهاتوو حكومه‌تی خزمه‌تگوزاری بێت و له‌ئاست پێویستییه‌كانی هاووڵاتییاندا بێت و گرنگی به‌ راستكردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌ی حكومه‌ته‌كانی پێشوو بدات، هەروەها پارێزگاری له‌ سه‌روه‌ری عێراق بکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار