ئەمریکا: پشتیوانی لە گۆڕینی رژێمی ئێران ناکەین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

دیپلۆماتێکی باڵای ئەمریکا رایگەیاند؛ واشنتۆن پشتیوانیی لە گۆڕینی رژێمی ئێران ناکات و وتەبێژی کۆشکی سپی ئاشکرای دەکات رێککەوتنی ئەتۆمیی کارا ناکرێتەوە.
رۆبێرت مالی، نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران رایگەیاند؛ واشنتۆن هیچ پشتیوانییەک بۆ گۆڕینی دەسەڵات لە ئێران ناکات بەڵام چیتر هەوڵی رێککەوتن نادات لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە.
مالی وتویەتی؛ ئەمریکا سورە لەسەر ئەوەی لە رێگەی دیپلۆماسییەوە رێگریی لە ئێران بکات کە دەستی بە چەکی ئەتۆمیی نەگات بەڵام کاری سەرەکیی ئێستای واشنتۆن کاراکردنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمیی نییە، تەنها پشتیوانیی لە مافی هاوڵاتییانی ئێران دەکات دەکەین هاوشێوەی هەمو جیهان. 
لە لایەکی دیکەوە کارین ژان پیەر، وتەبێژی کۆشکی سپی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ لە ئێستادا واشنتۆن سەرنجی لەسەر هاوکاری و پشتگیریی خەڵکی ناڕەزایییە لە دژی دەسەڵاتی ئێران.
لێدوانەکەی ژان پیەر لە کاتێکدایە ئەمریکا و ولاتانی بەشداربوی رێککەوتنی ئەتۆمیی نزیکەی یەک ساڵە لە چوارچێوەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی ڤیەننا سەرقاڵی کاراکردنی ئەو رێککەوتنەن کە ساڵی 2015 دوای 20 مانگ دانوستانی نێودەوڵەتیی هاتە ئاراوە.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشوی ئەمریکا ساڵی 2018 کشانەوەی لە رێککەوتنەکە راگەیاند و ژمارەیەک سزای دژی ئێران سەپاند.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار